كشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمار ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی به‌رهه‌م ساڵح کاندیدی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی دوکتۆر به‌رهه‌م له کاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رکۆمار ھیچ بنه‌مایێکی ڕاستی و دروستی نییه و د. به‌رھه‌م ساڵح به‌رده‌وامه له پڕۆژه‌که‌ی ھه‌تا کۆتایی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که د. به‌رهه‌م کێبڕکێ ده‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار به شه‌فافی و به ڕوونی له چوارچێوه‌ی فه‌زای نیشتیمانیی عێراقیدا.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوووه که ئه‌و هه‌ڵوێسته دواى ئه‌وه دێت كه خولی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م داوییه‌ی د. به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و نوێنه‌رانی پێکھاته نشتیمانییه جیاوازه‌کاندا شیاوی و په‌سه‌ندی ته‌واوی ئه‌وی بۆ ھه‌موان سه‌لماند.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه که کاندیدبوونی د. به‌رھه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له ڕوانگه‌یێکی سیاسیی نه‌گۆڕ و ڕه‌سه‌نه‌وه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای لێکنزیکبوونه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌موو عێراقییه‌کان بپارێزێت به دوور له گرێوگۆڵ و که‌شی سه‌فقه نھێنییه‌کان.
له به‌شێکی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ھاتوووه "بانگه‌شه‌کارانی ده‌نگۆکانی کشانه‌وه‌ی د. به‌رھه‌م ساڵح له کێبڕکێ بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار درک ده‌که‌ن به قه‌باره‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی که د. به‌رھه‌م ھه‌یه‌تی، توانای ئه‌و بۆ بردنه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ھێزی باوه‌ڕی ئه‌و به پڕۆژه‌ی فه‌زای نیشتیمانی و ڕێڕه‌وه نه‌گۆڕه‌که‌ی".
له كۆتاییدا ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه که "لێره‌دا ئه‌م ھه‌له ده‌قۆزینه‌وه که جه‌خت بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر روئیای سیاسیی د. به‌رھه‌م ساڵح که بنیاتنراوه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایێکی نیشتیمانیی عێراقی ڕوون و ھیچ گومانێکی تێدا نییه و ھه‌روه‌ھا ناچێته ژێر باری موزایه‌دات و مانۆڕی کاتییه‌وه به‌ڵکوو خۆی ده‌بینێته‌وه له نه‌گۆڕه‌کانی کاری سیاسییه‌کانی خۆی به درێژاییی ساڵانی ڕابردوو."
وته‌بێژه‌که‌ی دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ه‌شڵێت: "ئه‌و به ھه‌میشه‌یی کاری کردوووه بۆ پته‌وکردنی روئیای خۆی بۆ عێراقێک که حکوومه‌تێکی فیدراڵی گونجاو و کاریگه‌ر و به‌ھێزی ھه‌بێت، ھه‌روه‌ھا ئابوورێکی پێشکه‌وتوو و په‌یوه‌ندییێکی ده‌ره‌کی پشت ئه‌ستوور به سه‌روه‌ریی عێراق که ئه‌مه‌ش بۆ جێبه‌جێ کردنی ھاوسه‌نگی و پشتیوانیی چاوه‌ڕوانکراو له‌پێناو خزمه‌ت کردنی عێراق و عێراقییه‌کاندا."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران