سێرگه‌ی لاڤرۆف: گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می S-300 بۆ سووریا ده‌ستی پێ‌کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دوای دانیشتنی ٧٣مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له نیویۆرک کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد و له‌باره‌ی ڕۆژه‌ڤ وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی سۆچی و چۆنییه‌تیی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستی ئه‌لنوسره له ئیدلب گوتی: "میلیشیاکان و چه‌که قورسه‌کان له‌و ناوچانه ده‌گوازرێنه‌وه که به ناوچه‌ی داماڵراو له چه‌ک ده‌ستنیشان کراون له ئیدلب. تورکیا له قۆناغی سیاسی‌دا ڕۆڵ ده‌بینێت. ئۆپۆزیسیۆن به‌رپرسیارێتیی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌لنوسره‌ی له ئه‌ستۆ گرتوووه. ئه‌وه‌ش کارێکی ئاسان نابێت. حکوومه‌ته‌که‌ی ئۆباما کاتی خۆی به‌ڵێنی زۆری پێداین به‌ڵام نه‌یبرده سه‌ر. ئه‌و حکوومه‌ته‌ی ئێستای تره‌مپیش به هه‌مان شێوه. هیوادارین تورکیا و ئۆپۆزیسیۆن بتوانن ئه‌و کاره بکه‌ن."
لاڤرۆڤ گوتی: "له سووریا ئه‌گه‌ر ڕووسیا، تورکیا و ئێران هاوڕاش نه‌بن له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان لایه‌نی که‌م هاوڕان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا. هه‌ماهه‌نگی ڕێککه‌وتنی ئاستانا سوودێکی زۆر زۆری هه‌بوو."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران