ئه‌مه‌ریكا كونسووڵخانه‌ى خۆى له به‌سره دادەخات
به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داخستنی كونسووڵخانه‌ی خۆی له شاری به‌سره‌ی ده‌ركرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 28ی ئه‌یلوولی 2018 مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ڕای‌گه‌یاندوووه كه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه‌ی كه له‌سه‌ر كارمه‌ندان و ستافی كونسووڵخانه له شاری به‌سره هه‌بوو بڕیارمان دا به شێوه‌ی كاتی دایبخه‌ین و كاره‌كانی ئه‌و كونسووڵخانه‌یه بگوازینه‌وه بۆ به‌غدا.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: تێكچوونی باری ئه‌منیی شاره‌كه بۆته هۆكاری ده‌ركردنی بڕیاری داخستنی كونسووڵخانه‌كه.
له‌كاتی نائارامییه‌كان له شاری به‌سره چه‌ند مووشه‌كێک ئاڕاسته‌ی كونسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرا و كونسووڵخانه‌ی ئێرانیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگر درا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران