عه‌بادی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره له پۆسته‌که‌ی دوور ده‌خاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی به فه‌رمانێكی تایبه‌ت فه‌ریق روكن جه‌میل شممه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌ی كه دوورخستنه‌وه‌ی شممه‌ری بخاته ده‌نگدانه‌وه.
شممه‌ری به‌هۆی شێوازی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره بۆ خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره، كه بوووه هۆی كوژرانی ١٨ كه‌س و بریندابوونی ده‌یانی دیكه له سنووری پارێزگاكه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران