چوونی سه‌ربازانی سوپای تورکیا بۆ ناو گوندێکی هه‌رێم
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- میدیاکانی سه‌ر به په‌که‌که باس له‌وه ده‌که‌ن که سوپای تورکیا چوونه‌ته گوندی شاپانی نزیکه‌ی ناوچه‌ی برادۆست.
کوردپرێس:
ئاژانسی فورات نیووزی نزیک له په‌که‌که بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که "ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨/ ٥ی ڕه‌زبه‌ر) ھێزێکی سوپای تورکیا به ده‌یان سه‌رباز و ژماره‌یێک ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و دوو ده‌قاق گه‌یشتوونه‌ته نێو گوندی شاپان له سنووری ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به قه‌زای سۆران و له نێو گونده‌که و ده‌وروبه‌ریدا بڵاو بوونه‌ته‌وه".
له گرته ڤیدیۆیییێکیشدا که بڵاو کراوه‌ته‌وه "ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و سوپایه ژماره‌یێکی زۆر چه‌ک و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییان پێیه و هه‌روه‌ها خه‌ڵکیش وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت".
پێشتریش له ٣١ی ئایاری ٢٠١٨‌دا ھێزێکی سوپای تورکیا به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌کی جۆراوجۆر چوونه ناو گوندی به‌رمیزه له سنووری ناوچه‌ی سیده‌كانی قه‌زای سۆران.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران