خبر 2018-09-28 15:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارییەوە ڕاگیرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتوویەتی پارتی و یەکێتی وەکوو دوو حیزبی باڵادەستی هەرێمی کوردستان وازیان لە گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقەوە هێناوە.

کوردپرێس:

ئاژانسی ئیتیجاەپرێس ڕایگەیاند غیاس سوورچی لەوبارەیەوە وتوویەتی ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر ناساندنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری بەردەوامە و گفتوگۆکان لەو بارەیەوە ڕاگیراوە.

ناوبراو زیادی کرد: دوو حیزبەکەی بارزانی و تاڵەبانی پاش ئەوەی هەموو ڕێککەوتنەکانیان بەتاڵ کردەوەدەچنەبەغدا و هەریەکە لە فواد حسێن و بەرهەم ساڵح وەکوو دوو کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەناسێنن بە پەڕلەمانی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.