خبر 2018-09-28 15:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جەخت لەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا دەكرێتەوە

بەشی سووریا- جێمس جێفری نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا، جەختی لەمانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەو وڵاتە و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کورد لە باکووری سووریا كردەوە.

کوردپرێس:

جێمس جێفری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە هێزەكانی ئەمریكا تا كۆتاییی داعش‌ و نەمانی دەسەڵاتی ئەوان لەناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای سوریا و ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا دەمێننەوە.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە هێزی رەوانەی ناوچەكانی باكووری سووریا كرد، ئەوەش دوای ئەوەی چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ئەو ناوچانە.

نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا، جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە هێزەكانی ئێران لەناوچەكانی سووریا بكشێنەوە و جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەی لەو پێناوەدا هەموو كارێك دەكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.