خبر 2018-09-26 05:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حیزبی شین فینی ئیرلەند داوای یەکلاکردنەوەی مەسەلەی کوردی تورکیا دەکات

بەشی جیهان- نوێنەری دووهەم حیزبی گەورەی ئیرلەند لە کۆنفڕانسی حیزبی کرێکاری بەریتانیا ڕەخنە لە دەوڵەتی تورکیا دەگرێت و داوای یەکلاکردنەوەی مەسەلەی کوردەکانی ئەو وڵاتەش دەکات.

کوردپرێس:

ئورفلیس بەگلی نوێنەری حیزبی شین فینی ئیرلەند لە کونفڕانسی حیزبی کرێکارانی بەریتانیا ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەکردنی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە گرت.

ناوبراو وتی دەوڵەتی تورکیا کوردەکانی ئەو وڵاتە سەرکوت دەکات و شێوازی مامەڵەکردنی ئەنقەرە لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە جێگای قبووڵ کردن نییە.

بگلی داوای لە کۆمەڵگەی دەولی کرد لە بەرانبەر ئەو ڕەفتارەی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر بە کورد بوەستن و جەختیشی کردۆتەوە کە حیزبەکەی ناوبراو یەکلاکردنەوەی مەسەلەی کوردی تورکیا بەهەند وەردەگرێت.

بەگلی دەشڵێت: من ناتوانم نەخشەڕێگا دابنێمک بۆ یەکلاکردنەوەی وەسەلەی کوردی تورکیا بەڵکوو دەبێت کورد بۆ خۆی یارمەتیی ڕەوتی چارەسەری مسەلەی کورد بدات بەڵام یەکەم هەنگاو بۆ یەکلاکردنەوەی مەسەلەی کورد ئەوەیە عەبدوڵڵا ئوجەلان ئازاد بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.