خبر 2018-09-25 14:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە دێرەزۆر گوندێکی ژێر دەستی داعشیان کۆنترۆل کرد

بەشی سووریا- پێشڕەویی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزۆر بەردەوامیی هەیە و توانیویانە گوندی شەجلە ڕزگار بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەیانیی ئەمرۆ سێشەممە، دوای سێ رۆژ لە شەڕ و پێکدادان گوندی شەجلە سەر بە ناوچەی هەجین-یان کۆنترۆل کردووە.

هاوکات ئاماژەیان بەوەش کردووە ژمارەیێک چەکداری داعش لە پێکدادانەکەدا کوژراون و دەست بەسەر ژمارەیێک چەک و تەقەمەنیدا گیراوە و ئێستا گوندەکە لە بۆمبی چینراو پاک دەکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.