خبر 2018-09-25 14:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ھاوپەیمانی:

ڕۆیشتنی بەرھەم ساڵح کاریگەریی لەسەر پێگە و جەماوەرمان نابێ/ سەرۆکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاندیدێکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕۆیشتنی بەرھەم ساڵح کاریگەریی لەسەر پێگە و جەماوەری ئێمە نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف گەردی، کاندیدی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە بایکۆتمان شکاندووە، ھەرچەندە لە سەرەتاشەوە زۆرینەی کاندیدەکانمان لەگەڵ ئەو بایکۆتە نەبوون، بەڵام سەرکردایەتیی ھاوپەیمانی بە کۆی دەنگ بڕیاری بایکۆتیان دا کە گوایە ئەوە لە بەرژەوەندیی حزب و جەماوەرەکەیدایە، ئێمە ئەوکاتەش قەناعەتمان بەوە نەھات".

ئەوەشی خستە ڕوو: "ھەندێک مەکتەب سیاسی و سەرکردە سەربازییەکانی یەکێتیی نیشتمانی و لە میدیاکانەوە گوتوویانە، ئێمە داوامان لە ھەندێک کەس کرد، کە ھاوپەیمانی بایکۆتی ھەڵبژاردن بکات و ھەندێک کەس نەکرێن بە سەرۆکی لیست".

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ ڕۆیشتنی بەرھەم ساڵح بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کاریگەری لەسەر ڕێژەی دەنگ و پێگەی جەماوەریی ھاوپەیمانی دەبێت؟ یووسف گەردی نەیشاردەوە: "نەخێر، لەگەڵ ئەوەشدا حزب دەمێنێتەوە و سەرۆکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.