هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر دانانی بنکه‌ی گومرگ له ڕێگه‌ی که‌رکووک بۆ هه‌ولێر دێته ده‌نگ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 22ی 9ی 2018 به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دوو خاڵی گومرگی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی که‌رکووک بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كرانه‌وه و به‌پێی میدیاكانیش گومرگ له ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر وه‌رده‌گیرێت و له‌وباره‌وه ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: دانانی بنكه‌ی گومرگی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان که‌رکووک بۆ هه‌ولێر و سلێمانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌رنامه و گفتوگۆیانه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای عێراقی كردوومانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی کوردستان دانانی ئه‌و دوو بنكه‌یه‌ی به نایاسایی وه‌سف كرد و وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌فدی عێراقی هه‌میشه دووپاتی ئه‌وه‌مان كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێناسه‌ی گومرگی، بازگه‌ی سه‌فره دابنرێت و ئێستاش نازانین ئه‌و بازگانه به‌دیله بۆ بازگه‌ی سه‌فره یاخود نا".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: دانانی گومرگ له نێوان شاره‌كانی یه‌ک وڵات‌دا پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ناڕاسته‌وخۆ جیاكردنه‌وه‌ی جوگرافیای هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووشماندا له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت بابه‌تی دانانی گومرگ به جدی وه‌رده‌گرین كه تا ئێستاش شێوازی كاركردنیان نازانین.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان زانیاریی زیاتری له‌وباره‌شه‌وه خسته ڕوو و وتی: "هه‌ر به‌رهه‌مێک له ئێران و توركیاوه هاورده بكرێت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه گومرگ ده‌كرێت، به وه‌رگرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی پاره‌ی گومرگیش به مانای جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه له عێراق جگه له‌وه‌ش هیچ مانایێكیتر نابه‌خشێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران