کۆمیسیۆن ده‌قی ڕێنمایییه‌كان بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌قی ڕێنمایییه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌نگدانی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 28ی ئهیلوول ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمیش ڕێكاره‌كانی ده‌نگدانی له‌و ڕۆژه‌دا بڵاو كرده‌وه كه دیارترینیان به‌كارنه‌هێنانی مۆبایله له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی تایبه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕێنمایییه‌كانی كۆمیسیۆن نابێت ده‌نگده‌ری تایبه‌ت چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی له نێو بنكه‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران