خبر 2018-09-23 13:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
حیزبی مەسێحیی بابیلۆن:

ئەمریکا و سعوودیا دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حیزبی مەسێحیی بابیلۆن لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر دژایەتیی ئەو حیزبە لەگەڵ دەستوەردانەکانی ئەمریکا و سعوودیا لە کاروباری ناوخۆی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسوان کلدانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: ئەمریکا و سعوودیا دەستوەردان دەکەن لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.

ناوبراو درێژەی دا حیزبی بابیلۆن مەسەلەی پێکهێنانی حکوومەت بە مەسەلەیێکی ناوخۆیی دەزانێت و دژ بە دەستوەردانەکانی ئەو دوو وڵاتەیە و قەد مۆڵەت بەو دەستوەردانە نادات.

کلدانی جەختی کردەوە کە ڕۆڵی ئەمریکا و سعوودیا لە عێراقدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا نەرێنی بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.