حاکم قادر حه‌مه‌جان: له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کاندیدی یه‌کێتی بۆ پۆستی سه‌رکۆمار ئاشکرا ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان كۆتایی هات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا مه‌كته‌بی سیاسی تاوتوێی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق كرد و بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیدا کاندیدی یه‌کێتی بۆ پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ئاشکرا بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ر دوو مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌کێتیدا پرسی سه‌رۆک كۆماری عێراقی تاوتوێ كرا.
ناوبراو وتیشی: پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق پشكی یه‌كێتییه و یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته.
حاكم قادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پرسی دیاری كردنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عیراق ده‌خرێته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عیراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران