له کۆبوونه‌وه‌که‌ی یه‌کێتی و هاوپه‌یمانیدا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی دوکتۆر به‌رهه‌م بۆ نێو یه‌کێتی نه‌کراوه
کوردپرێس: دیداری ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و ژماره‌یێک له هاوحیزبییه کۆنه‌کانی خۆی ده‌نگۆی ئه‌وه خسته‌وه که ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی دوکتۆر به‌رهه‌م بۆ ناو یه‌کێتی یان ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندید کرانی ناوبراو بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ئارادایه.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری که له دیداره‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی 14ی ئه‌یلوولی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و ژماره‌یێک له هاوحیزبییه کۆنه‌کانی خۆی به‌شدار بوو له‌باره‌ی چۆنێتیی دیداره‌که و ته‌وه‌ری گفتوگۆکان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی کوردپرێسی دایه‌وه.
ناوبراو ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر دوو لایه‌ن پێشتر گفتوگۆی زۆرمان هه‌بوووه له نێوان هاوپه‌یمانی و چوار لایه‌نه‌که و پارتی و یه‌کێتیش بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی و دۆخه‌که له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی باشتر بکه‌ین. دوای چه‌ندین دیدار ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش کرا بۆ ئه‌وه‌ی ئیتیفاق بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌موومانه‌وه بتوانین کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ری بکه‌ین و هه‌روه‌هاش ڕێکبکه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له داهاتووشدا کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌واممان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئیتیفاقێکی شامل له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی ناوچه‌که و ژیانی هاووڵاتییان.
حه‌سه‌ن جیهاد جه‌ختی کرده‌وه: هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه به‌رده‌وامه به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر ڕێککه‌وتن کراوه و ڕێککه‌وتنه‌که‌ش کاتییه و ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌کان ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی هاوپه‌یمانی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانیش دووپاتی کرده‌وه: ئێستا ته‌نها قسه کراوه و ڕێککه‌وتنێک له نێوان لایه‌نه‌کان هه‌یه که ڕێککه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا یه‌کهه‌ڵوێست بین و به عامیش لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش پێوه‌ندی و عیلاقاتیان باش بکه‌ن.
ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو یه‌کێتی ده‌که‌ن و به کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا به هیچ شێوه‌یێک باسی ئه‌و بابه‌ته نه‌کراوه.
حه‌سه‌ن جیهاد له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری کاندید بوونی دوکتۆر به‌رهه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیویه‌تی به‌رهه‌م ساڵح موره‌شه‌حی یه‌که‌می عێراقییه‌کان و کورده بۆ سه‌رۆک کۆماری. گرینگ‌ترین جه‌ریده‌ی عه‌ره‌بیش جه‌ریده‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نه که ده‌ڵێت دوکتۆر به‌رهه‌م هه‌م له ناو کوردستان و هه‌م له ناو عێراقییه‌کان به‌ختی زۆره که ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق.
نه‌رمی نواندن و هه‌ڵوێست گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رکرده به‌رجه‌سته‌کانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌وڵدان بۆ نێوه‌ندگیری کردن له نێوان حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن و لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و دیداره‌کانی ئه‌مدواییه‌ی دوکتۆر به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی کۆمه‌ڵێک ڕه‌خنه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا چ له نێوان کادێرانی هاوپه‌یمانی چ له نێوان لایه‌نه ناڕازییه‌کانی هه‌رێم. حه‌سه‌ن جیهاد وه‌کوو ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی هاوپه‌یمانی له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌کانه‌وه به کوردپرێسی وت: ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ساحه‌ی سیاسیی هه‌رێم بدرێت هه‌موو ڕێککه‌وتن و لێک‌نزیک بوونه‌وه‌یێک ڕه‌تفێعلی هه‌بوووه. هه‌روا که ده‌زانین ئیتیفاقی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان که به حزووری مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجام درا زۆر گرینگ بوو و هه‌ڵوێستی جیدی و ڕه‌تفێعلی به‌دواوه بوو. دیاره هه‌موو ئیتیفاقێک ئه‌و ڕه‌تفێعلانه‌شی هه‌یه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا به‌یانی یه‌که‌م که یه‌کێتی پاش کۆبوونه‌وه‌که ده‌ریکرد ده‌قیق نه‌بوو که نووسیبوویان هاوپه‌یمانی داوای کردوووه بچێته ناو یه‌کێتی دوایی چاکیان کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرار بوو که شتی وا نییه.
هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراقیشدا ته‌نها دوو کورسیی به‌ده‌ستهێنا و ڕای‌گه‌یاندوووه که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی کوردستان به‌شداری ناکات. حه‌سه‌ن جیهاد له‌وباره‌یه‌وه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: ئێمه هێزێکی تازه دروست بووینه و نه زۆرمان هه‌بوو نه قه‌واره‌مان هه‌بوو نه ته‌شکیلاتمان هه‌بوو بۆیه بڕیار درا به‌شداری نه‌که‌ین پاشان هاتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری بکه‌ین. ده‌نگی ئێمه له قائیمه‌ی ناسبی و له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنیشه‌وه هه‌روه‌هاش لیستی ده‌نگده‌ران مولاحیزه‌ی زۆرمان له‌سه‌ری هه‌یه و دوای کۆبوونه‌وه‌ی زۆر له نێو هاوپه‌یمانی و خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی موشاریکه‌ی عامی له‌سه‌ر کرا له‌سه‌ر ئه‌وه بوون مادام ئه‌و بابه‌تانه له‌ئارادان به‌شداری نه‌که‌ین و به‌شداری نه‌کردنیشمان له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌یه پێوه‌ندیی به لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له کۆتاییدا گوتیشی: پێشبینی ده‌که‌ن فراکسیۆنی گه‌وره‌ی کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێکبهێنرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران