قایمقامی قه‌زای داقوق: مه‌ترسییه‌كانی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كان درێژه‌ی هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قائیمقامى قه‌زای داقوق ده‌ڵێت: "بارودۆخى ئه‌منیى ناوچه جێناكۆكه‌كان له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕۆژ له دواى ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و به‌شێكى زۆر له‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعشدایه و به ئاره‌زووى خۆى ڕفاندن و كوشتوبڕ ده‌كه‌ن".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر خواكه‌ره‌م قائیمقامى قه‌زای داقوق بۆ رادیۆى نه‌وا جه‌ختى كرده‌وه: له دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له ناوچه كێشهلهسهرهكهكان، داعش كۆنترۆڵى به‌شێكى زۆرى ئه‌و ناوچانه‌ى كردوووه و هاووڵاتییانى دوچارى ترس و دڵه‌ڕاوكێ كردوووه و به به‌رده‌وامى ڕفاندن و كوشتوبڕ ئه‌نجام ده‌دات و له دوایین جموجوڵیاندا 2 هاووڵاتیی سنوورى ناوچه‌ى ههفتهغاریان ڕفاندوووه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
ئه‌میر خواكه‌ره‌م له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وتى: "پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان دانووستان و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره و لایه‌نانه‌دا بكه‌ن كه چاره‌سه‌رى دۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌بێت چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م پرسه له پێشینه‌ى كارى سه‌ركردایه‌تیی كورد بێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران