خبر 2018-09-15 15:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەسەن کەریم بە جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی ھات و کاندیدی ھاوپەیمانی سائیرون ھەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی ھات و حەسەن کەریم کەعبی کاندیدی ھاوپەیمانی سائیرون لە کۆی ٢٨١ دەنگ ٢١٠ دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقی بەدەست هێنا و بە جێگری یەکەمی ھەڵبژێردرا.

پێشتر و هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، بەدەنگدانی نھێنیی و بەبردنەوەی ١٦٩ دەنگ، محەمەد حەلبوسی کاندیدی میحوەری وەتەنی سوننە، بە سەرۆکی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.