هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دوو بنکه‌ی سه‌ربازی له قامیشلۆ دروست ده‌کات
به‌شی جیهان- هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له شاری قامیشلۆی سووریا دروست ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 12ی ئهیلوول ماڵپه‌ری خه‌به‌ر 24ی نزیک له یه‌په‌گه بڵاوی كرده‌وه "هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به دروست كردنی دوو بنكه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازی كردوووه له قامیشلۆی سووریا".
ماڵپه‌ره‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "یه‌كێک له بنكه ئاسمانییه سه‌ربازییه‌كان له شارۆچكه‌ی هیمویه كه سێ كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای قامیشلۆوه دووره، هه‌روه‌ها بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی دیكه له ناوچه‌ی جومعایهیه كه سێ كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌وه دووره".
شاری قامیشلۆ شارێکه له باشووری سووریا و له پارێزگای حه‌سه‌که ھهڵکهوتوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران