خبر 2018-09-12 14:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی سەربەخۆی کورد:

کوردەکان لەسەر پاڵێوراوی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی سەربەخۆی کورد ڕایگەیاند: حیزبە کوردستانییەکان هێشتا لەسەر پاڵێوراوی وەدەستەوەگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاڤگە ئەحمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەستی گەیشتوون هەموو حیزبە کوردستانییەکان لەوان حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە لەبارەی هەڵبژادرنی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەو پەرلەمانە بەڕێوەدەچێت بەشداری دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: حیزبە کوردستانییەکان هێشتا لەسەر پاڵێوراوی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتوون.

تاڤگە ئەحمەد هۆکاری ڕێکنەکەوتنی حیزبە کوردستانییەکان ئاوا لێکدەداتەوە و دەڵێت: بوونی دووبەرەکی لە نێوان نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشداری کردن یان بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هۆکاری ئەو ڕێکنەکەوتنەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.