كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ: شاڕێگاى گه‌یشتنى كورد به مافه‌كانى گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگرى سكرتێرى گشتیی یه‌كێتى په‌یامێكى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى كۆیه بڵاو كرده‌وه و هاوخه‌میی خۆى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: تاكه چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى كێشه‌كان گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له په‌یامه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئه‌وه‌ى خستوووه‌ته ڕوو تاكه چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه و شاڕێگاى گه‌یشتنى كورد به مافه‌كانى و گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆخی سه‌قامگیر و ئاشتى بۆ ناوچه‌كه ته‌نها و ته‌نها گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌مووانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه.
كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌شڵێت: "داواكاریشین له هه‌موو لایێک كه هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه و كوردستان خۆی به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێ."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران