سه‌لاحه‌ددین به‌هائه‌ددین: كه‌س نازانێت دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتو ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "بارودۆخى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و عێراق زۆر خراپه و به شێوازێکه هیچ که‌س و لایه‌نێک نازانن ئاڕاسته‌که‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌روات."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلوول سه‌لاحه‌ددین به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووى ئیسلامىی کوردستان له میانى کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له هه‌ڵه‌بجه گوتی: "له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا پێویسته به‌رپرسان و هێزه باڵاده‌سته‌کانی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی ژیرانه و دووربینانه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان بکه‌ن."
سه‌لاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "دۆخى ئێستا زۆر خراپه و پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران سوود له هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو وه‌ربگرن و کوێرانه و بێ‌به‌رنامه‌ی دوورمه‌ودا هه‌نگاو نه‌نێن و خۆیان بۆ ئه‌ملا یاخود ئه‌ولا یه‌کلا نه‌که‌نه‌وه."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران