عه‌بادى: كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تایبه‌ت به به‌سره بۆ مه‌به‌ستى سیاسى قۆسترایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕه‌خنه له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت: له دانیشتنه‌كه‌دا كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى به‌سره بۆ مه‌به‌ستى سیاسى قۆستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌یاننامه‌یێكدا باسی له‌وه كردوووه: "جێگه‌ی داخه دانیشتنی نائاساییی ڕۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مان قۆسترایه‌وه بۆ مه‌به‌ستی دیکه له کاتێکدا ئامانجه‌که‌ی بریتی بوو له گفتوگۆکردنی کێشه‌ی به‌سره ئه‌وه‌ش له ژێر ڕۆشنایى داواى سه‌در سه‌باره‌ت به به‌سره."
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه كردوووه دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان قۆستراوه‌ته‌وه بۆ دۆخێکی نوێی هاوپه‌یمانییه‌کان به جۆرێک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق پێكبهێندرێت.
ڕۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلوول دانیشتنێكى نائاساییی په‌رله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به داواكاریى خۆپیشانده‌رانى به‌سره به‌ڕێوه چوو و تێیدا چه‌ند ڕاسپارده‌یێک ده‌ركران بۆ جێبه‌جێ كردنى داواكانى خه‌ڵک.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران