خبر 2018-09-08 12:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
رۆژنامەنووسان و چالاکانی سیاسیی تورکیا:

بڕیاری دادگا بۆ مەحکووم کردنی دەمیرتاش و ئۆندەر سیاسییە

بەشی تورکیا- دژی بڕیارەکەی دادگا، بەشێک لە رۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانی کوردی تورکیا پشتگیری لە دەمیرتاش دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای توركیا بڕیاری ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕیەوە. هەروەها سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردن بەسەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سڕی سوورەیا ئۆندەر-دا سەپێنرا.

دوێنی دانیشتنێكی دیكەی دادگە دەربارەی دۆسیەی هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سڕی سوورەیا ئۆندەر لە ٢٦هەمین دادگەی سزاقورسەكانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

سەربازانی توركیا هۆڵی دادگایان گەمارۆ دا كە لە بەندیخانەی سیلیڤری بوو. سەڵاحەدین دەمیرتاش لەڕێی سیستەمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنەكە كرد و سڕی سوورەیا ئۆندەریش لە هۆڵی دانیشتنەكە ئامادە بوو.

لە دانیشتنەكەدا ئەندامانی پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیپارێز ، كۆنسوڵەكانی كەنەدا و سوێد و پارێزەرانی ژووری پارێزەرانی لەندەن ئامادە بوون. هاوكات پەرلەمانتارانی هەدەپە دڵشاد جانباز، زولەیخا گولوم، ئەرۆل كاترجیئۆغلوو، توما چەلیک و زۆر كەسی دیكە ئامادەی دانیشتنەكە بوون.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.