شه‌ڕ له نێوان ئاسایشی قامیشلۆ و هێزێکی حکوومه‌تی سوریا ڕووی دا
به‌شی سووریا- له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی قامیشلۆ شه‌ڕ له نێوان ئاسایشی قامیشلۆ و هێزێکی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 13 هێزی حکوومه‌تی سووریا و 1 هێزی ئاسایشی قامیشلۆ کوژران و 2 هێزی ئاسایشی قامیشلۆش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئهیلوول شه‌ڕ له نێوان ئاسایشی قامیشلۆ و هێزێکی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا ڕووی دا و له ئه‌نجامدا ١٣ ئه‌ندامی هێزه‌که‌ی حکوومه‌تی سوریا و ئه‌ندامێکی هێزه‌کانی ئاسایشی قامیشلۆ گیانیان له‌ده‌ست دا.
شه‌ڕه‌که به هۆی ئه‌وه‌وه ڕووی داوه هێزه‌که‌ی حکوومه‌تی سوریا له‌و ناوچه‌یه‌ی بۆیان دیاری کراوه تێپه‌ڕیون و چوونه گه‌ڕه‌کێکی قامیشلۆ که له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌کانی ئیدارهکهدایه و چه‌ندین گه‌نجی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی قامیشلۆ ده‌ستگیر کردوووه که ئه‌و کاره کاردانه‌وه‌ی هێزی ئاسایشی قامیشلۆی لێکه‌وتۆته‌وه و به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕ ڕووی داوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران