كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم:
هه‌ركاتێک هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ده‌ستی پێكرد، ناكرێت باسی دواخستن بكرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ره‌ڕای نزیک بوونه‌وه‌ی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا و به به‌رده‌وامی ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه له ئارادایه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی عورفی هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ركاتێک هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد، ناكرێت باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت، واته دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی بانگه‌شه‌دا به‌ده‌ره له عورفی هه‌ڵبژاردن.
ناوبراو وتیشی: بڕیاری ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن له ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تدایه و كۆمسیۆن له هه‌ڵبژاردندا لایه‌نی جێبه‌جێكاره، واته حكوومه‌ت ده‌توانێت واده‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ئاشكراشی كرد: كۆمسیۆن وه‌ک لایه‌نی جێبه‌جێكار سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردن كردووه.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران