كۆمیسیۆنی هه‌رێم: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێكه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له یه‌ک كاتدا ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی كوردستان له یه‌ک ڕۆژدا ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكوومه‌ته.
ناوبراو وتیشی: هه‌ر كاتێک داوایێكی له‌و جۆره له كۆمیسیۆن كرا لێكۆڵینه‌وه له كات و بودجه و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێویست بۆ پرۆسه‌كه ده‌كات و به فه‌رمی وه‌ڵامی حكوومه‌ت ده‌داته‌وه.
شیروان زرار ده‌شڵێت: به‌هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی واده‌ی بانگه‌شه و پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ئێستادا كۆمیسۆن ناتوانێت ده‌ستكاری تۆماری ده‌نگده‌ران بكات.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران