کۆمیسیاری باڵای UNHCR: ئاواره و په‌نابه‌رانی سووری پێویستیان به 271 ملیۆن دۆلاره
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌ران سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان (UNHCR) ده‌ڵێت که به‌په‌له پێویستیان به 271 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی سووری.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی (UNHCR) كه باره‌گاكه‌ی له عه‌ممان پایته‌ختی ئۆردۆنه ڕوونکردنه‌وه‌یێکی له‌باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌رانی سووریا بڵاو كرده‌وه.
له ڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌و بڕه‌پاره‌یه کراوه که بۆ دابین كردنی پێداویستیی ئاواره‌كانی ناوخۆی سووریا و په‌نابه‌رانی سووری له توركیا، لوبنان، ئۆردۆن، میسر و عێراق پێویسته.
به گوێره‌ی داتاكانی (UNHCR) نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا هه‌ن كه دوو ملیۆن و 600 هه‌زاریان له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیدان.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران