خبر 2018-09-06 08:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژاپۆن چه‌ندین قوتابخانه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کونسووڵی ژاپۆن کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا که‌ ژاپۆن چه‌ندین قوتابخانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان نۆژه‌ن بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلوولی 2018 د. پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كاتسومى مۆریاسو (Katsumi Moriyasu) کونسووڵى ژاپۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و کونسووڵى ژاپۆن باس له‌ کاره‌ په‌روه‌رده‌یییه‌کانى ڕێکخراوى ژاپۆنى له‌ هه‌رێم کرا که‌ ئێستا سه‌رقاڵى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى چه‌ندین قوتابخانه‌ن له‌ هه‌رێمى کوردستان و ماوه‌یێكی دیكه‌ کاره‌کانیان ته‌واو ده‌بێت و قوتابی و خوێندکاران ده‌توانن تیایدا بخوێنن.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌کانى ساڵى 2019- 2020 کرا و کونسووڵى ژاپۆنى چه‌ندین پێشنیاری پێشکه‌ش به‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد که‌ له‌گه‌ڵیشیاندا دوو قوتابخانه‌ له‌ هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌کرێنه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ خۆشحاڵى خۆى بۆ کارکردنى وڵاتى ژاپۆن و قونسووڵییه‌که‌ى له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و ئاماده‌ییی حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى بۆ هه‌ر هاوکارییێک له‌وباره‌وه‌ ده‌ربڕی.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.