دیمیستۆرا داوا له ڕووسیا و تورکیا ده‌کات ڕێگه‌چاره‌یێک بۆ قه‌یرانی ئیدلب بدۆزنه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی ئهیلوول ستیڤان دیمستۆرا له کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختى له گرنگیى گفتوگۆکان کرد له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى گونجاو له نێوان ڤیلادیمیر پووتن و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌پێناو دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى له ئیدله‌ب و وتى: "ئێمه به‌رده‌وامین له خستنه‌ڕووى داواکارى بۆ ڕێگرى له ڕوودانی کاره‌سات له پارێزگای ئیدلبی سووریا و هیواخوازین له ڕوودانی شه‌ڕێکى دیکه دوور بکه‌وینه‌وه چوونکه نامانه‌وێت ئه‌وه‌ى له حه‌ڵه‌ب و ڕه‌قه و غۆته ڕووی دا له ئیدلبیش دووباره ببێته‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که له‌و گفتوگۆیانه‌دا ڕووسیا و تورکیا لایه‌نى سه‌ره‌کى گفتوگۆکانن و کلیلى چاره‌سه‌رى ئاشتى له ئیدلب لاى ئه‌وانه.
ستیڤان دیمیستۆرا ده‌شڵێت: ئاگادارى ڕاپۆرته ڕۆژنامهوانییهکانین له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى حکوومه‌تى سوریا پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه که پێش ڕۆژى (10)ى ئه‌م مانگه هێرش بکاته سه‌ر ئیدلب به‌ڵام باشتره ئه‌وه ڕوو نه‌دات.
ناوبراو پێشی وایه ڕووسیا و تورکیا له‌توانایاندایه به پهیوهندییێکى ته‌له‌فۆنى کۆتایى به قه‌یرانى ئیدلب بهێنن.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران