هاوپه‌یمانان چیای قه‌ره‌چووخیان بۆردومان كرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكی سه‌ربازی ده‌ڵێت: ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی ئه‌یلوول فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش 14 ئه‌شكه‌وتی چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعشیان له چیای قه‌ره‌چووخ، له سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆردومان كرد و ژماره‌یێک پێگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان له‌ناو برد.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد: هاوپه‌یمانان هێرشه‌كه‌یان له میحوه‌ری شه‌شی مه‌خموو- گوێر بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام داوه.
قه‌زای مه‌خموور ده‌كه‌وێته دووری 56 كیلۆمه‌تر له باشووری ڕۆژئاوای ھه‌ولێر و زۆرینه‌ی دانیشتوووانی كوردن و له ڕووی ئیداریشه‌وه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
له ساڵی 2003 و به پێی ماده‌ی 140 ئیداره‌ی ئه‌م قه‌زایه كه‌وته ده‌ست ھه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر و له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌م قه‌زایه‌ش داگیر كرا و خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌م ناوچه‌یه ئاواره بوون.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران