وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا: ئه‌سه‌د براوه‌ی شه‌ڕ و شکست‌خواردووی ئاشتی بوو
به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، جان لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له سه‌روبه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ئیدلیب ڕای‌گه‌یاند: دۆخی پاریزگای ئیدله‌ب له سووریا مه‌ترسیداره و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و هێرش کردنه سه‌ر ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه کۆمه‌ڵکوژیی لێده‌که‌وێته‌وه.
جان لۆدریان له میانی به‌رنامه‌یێکی هاوبه‌شی هه‌ریه‌ک له ڕادیۆی فڕانس ئینته‌ر، ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند و که‌ناڵی فڕانس دوودا ژماره‌یێک لێدوانی دا و گوتی: "به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له جه‌نگی ناوخۆییی وڵاته‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو بوو به‌ڵام ناتوانێت ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌و وڵاته جێگیر بکات."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا باسی له‌وه کرد پێشتریش ده‌وڵه‌تی سووریا چه‌کی کیمیایی به‌کارهێناوه و ده‌شڵێت: "مه‌ترسییێک سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه له ئیدلب له‌ئارادایه. ئه‌مه نه‌سه‌لمێنراوه به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌وڵێک بێت. کاتێک ته‌ماشای لێدوانی هه‌ندێک که‌س ده‌که‌م پێم وایه مه‌ترسییێکی له‌و جۆره هه‌یه. کاتێک به‌ڵگه سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی که ده‌بێته هۆی مه‌رگی هاووڵاتییان بوونی ده‌بێت، وه‌ڵامی فه‌ڕه‌نسا هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو ده‌بێت".
جان لۆدریان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له کۆمه‌ڵکوژیی له ئیدلب، فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕووسیا، تورکیا و ئێران کار ده‌کات و گوتی: "ته‌نها چاره‌سه‌ر له ئیدلیب چاره‌سه‌رێکی سیاسییه" و باسی له‌وه‌ش کرد کاریان کردوووه له پێناو ریفۆرم له ده‌ستووردا و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران