ماجد شه‌نگالی: دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داواکاریی کورد پێشێلکردنی ده‌ستووری عێراقه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و حیزبانه‌ی که نایانه‌وێت داواکارییه‌کانی کورد ده‌سته‌به‌ر بکرێت ده‌ستووری عێراق پێشێل ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی ڕاگه‌یاندوووه: جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان، ته‌رخاندانی شایستهداراییی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق و دابه‌شکردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان واتا نه‌وت و گاز به‌شێک له گرینگ‌ترین داواکاریی کورد له گفتوگۆی شاندی کورد له به‌غدا دێته ئه‌ژمار و ئه‌و حیزبانه‌ی که دژ به‌و داواکارییانه‌ن ئه‌وا ده‌ستووری عێراق پێشێل ده‌که‌ن.
ناوبراو گوتیشی: ته‌عامول له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سیاسییه‌کان که دان به ده‌ستووری عێراق دانانێن و پێشێلی ده‌که‌ن مومکین نابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران