وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: یۆنان لانهیێکی پارێزراوه بۆ تاوانباره تورکه‌کان
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له دوای کووده‌تا شکستخواردوووهکهی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ زۆرێک له کارمه‌نده سه‌ربازییه‌کانی تورکیا که به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرێن به‌شدار بوون له کووده‌تاکه‌دا به‌ره‌و وڵاتی یۆنان هه‌ڵهاتوون و دوای چه‌ندین داواکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ست کرده‌وه‌یان له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌وباره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یێنێت: "یۆنان بوووه به لانهیێکی پارێزراو بۆ تاوانباره تورکه‌کان، وه‌ک ئه‌و 8 تاوانباره‌ی دوای کووده‌تاکه هه‌ڵهاتن و مافی په‌نابه‌رێتیان له یۆنان وه‌رگرت".
ناوبراو گوتیشی: "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کوودهتاچییه هه‌ڵهاتووانه ده‌بێت ڕاده‌ستی تورکیا بکرێنه‌وه و له تورکیاش دادگایی بکرێن."
ژماره‌ی ئه‌و تورکانه‌ی له یۆنان داوای په‌نابه‌رێتی سیاسی ده‌که‌ن له دوای کوودهتاکهوه له زیادبووندایه به‌تایبه‌ت ئه‌و کارمه‌نده سه‌ربازی و مامۆستایانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به بزاڤی خزمه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن هه‌یه که تورکیا به ڕێکخه‌ری کووده‌تاکه‌ی ده‌زانێت ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کیی تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره- ئه‌سینایه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران