ڕاوێژكارێكی سه‌رۆک کۆماری عێراق دواخستنی یه‌كه‌م دانیشتنی نوێنه‌ران ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژكارێكی سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له دواخستنی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عیراق ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی ڕاوێژكاری سه‌رۆک كۆماری عیراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن بڵاو بوونه‌ته‌وه و باس له دواخستنی واده‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ ده‌كات سه‌رجه‌میان دوورن له ڕاستییه‌وه و پێویسته له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌واڵه‌كانیان له سه‌رچاوه‌ی دروست و باوه‌ڕپێكراوه‌وه وه‌ربگرن.
عه‌لیاوایی ڕاشیگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یێک كات و ڕۆژی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ دوانه‌خراوه و كۆبوونه‌وه‌كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت كه پێشتر سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دیاری كردبوو كه 3 ی مانگی ئه‌یلووله.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران