عادڵ نووری: ده‌بێت کورد یه‌ک جه‌مسه‌ر بێت و ستراتێژیی ڕوونی هه‌بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: له دۆخی ئێستای عێراقدا که‌س له کورده‌وه نزیک نییه و ده‌بێت کورد یه‌ک جه‌مسه‌ر بێت و ستراتێژییێکی ڕوونی هه‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادڵ نووری ڕایگه‌یاند: کێشه‌ی ئێستای کورد نابێت ده‌ستکه‌وت و پۆست بێت، ده‌بێ کێشه‌ی خاک و خه‌ڵکی کوردستان بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ده‌بێ ستراتێژیی لایه‌نه کوردییه‌کان ڕوون بێت، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ر لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییێک کۆ ببێته‌وه پێویسته ستراتێژیی خۆی دیاری بکات.
عادڵ نووری به گرنگیشی زانی لایه‌نی کوردی دانووستانی جددی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بکات که خواسته‌کانی به جیدی وه‌رده‌گرێت و کار بۆ جێبه‌جێ کردنی ده‌کات.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران