UN داوای به‌ڕێوه‌چوونی دانووستان له‌باره‌ی سووریاوه ده‌کات
به‌شی جیهان- وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ڕایگه‌یاند: نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو دانانی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێكخراوه‌كه بۆ سووریا داوای له ئه‌مه‌ریكا و 6 وڵاتی دیكه كردوووه كه ئه‌م مانگه (ئهیلوول) له جنێف دانووستان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌لیساندرا فیلوچی وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ده‌ڵێت: دیمستۆرا به‌نیازه له (14)ی ئهیلوول چاوی بكه‌وێت به نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و سعوودیه و ئۆردۆن و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و میسر پاش دوو ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا و تورکیا و ئێران له ڕۆژانی (11) و (12)ی ئه‌م مانگه‌دا.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌و دانووستانه ده‌رفه‌تێكه له‌پێناو دانووستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا.
شایانی باسه؛ دیمستۆرا ڕاسپێردراوه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یێک له هاووڵاتییانی سووریا بۆ دانانی ده‌ستوورێكی نوێ ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا چاوی كهوتوووه به نوێنه‌رانی حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران