بوومه‌له‌رزه دیسان کرماشانی هه‌ژانده‌وه
به‌شی کرماشان- بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.9 پله به پێوه‌ری ڕیخته‌ر گوندی تازاوای کرماشانی هه‌ژانده‌وه.
کوردپرێس- سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕای‌گه‌یاند: کاتژمێر 01:35 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه 1ی ئه‌یلوول بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 4.9 به‌پێی پله‌ی ڕیخته‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی تازاوای کرماشان ڕووی دا.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی زانکۆی تاران چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که شاری تازاوا و له قووڵاییی 5 کیلۆمه‌تریی زه‌ویدا ڕووی داوه و پانتاییی جوگرافیاییی بوومه‌له‌رزه‌که 34.608 و درێژیی جوگرافیاییشی 46.121 بوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ کاتژمێر 01:55 و 05:42 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی دوو پاش‌له‌رزه به گۆڕی 2.7 هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژاندوووه به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک له‌باره‌ی زیانه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌که بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران