وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ئینته‌رنێت ڕاده‌گرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراق ڕایگه‌یاند: "خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ى ١٠ ڕۆژ له‌و وڵاته ڕاده‌گیرێت".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 31ی ئاب وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراق بڵاوی کرده‌وه: "دامه‌زراوه‌کانى حکوومه‌ت و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له ماوه‌ى ئه‌نجامدانى تاقیکردنه‌وه‌کانى خولى دووه‌مى هه‌ر دوو قۆناغى ناوه‌ندى و ئاماده‌یى خزمه‌تگوزارى هێڵه‌کانى ئینته‌رنێت له وڵات‌دا ڕاده‌گیرێن".
وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "ڕاگرتنی هێڵی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ى دوو کاتژمێر له ٦ و نیو بۆ ٨ و نیوى به‌یانى له ڕۆژی شه‌ممه ١ى ئهیلوول تا ڕۆژى دووشه‌ممه ١٠ى مانگ ده‌خایه‌نێت".
وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراق وتووشیه‌تی: "ڕاگرتنی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بوووه".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران