دڵشاد شه‌هاب: كام لایه‌ن داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ديموكراتى كوردستان، دڵشاد شه‌هاب، رايگه‌ياند، ئه‌و شانده‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه و كام لایه‌ن داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت.
کوردپرێس:
بڕياره سبه‌ى شاندێكى پارتى و يه‌كێتى به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه براوه‌كانى عێراق سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.
دڵشاد شه‌هاب ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە گوتى: كورد له‌گه‌ڵ هیچ به‌ره‌یێک خۆی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌جێنداى خۆى دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان ده‌كات و لەگەڵ تەواوی لەیەنەکانیش دیداری دەبێت.
ناوبراو روونيشي كرده‌وه، شاندی پارتی و یه‌كێتی له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی به هاوبه‌شی ده‌چنه به‌غدا و كام لایه‌ن داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران