گەواهیدەرێک دەچێتە دادگا و زانیاریی نوێ لە سەر قەشە ئەمریکییەکە بڵاو دەکاتەوە
کوردپرێس:
له راپۆرتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌مانگی ئایاری رابردوو كه‌سێك سه‌ردانی داواكاری گشتیی شاری ئیزمیری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك گه‌واهیده‌رێك چه‌ند نهێنییێک سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كه‌ی قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆن ئاشكرا بكات و ئه‌و كه‌سه رایگه‌یاندووه، "برانسۆن و دوو هاوڕێی ئینگلیز و ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ده‌ستیان به كاری "ته‌بشیری" كردووه" و رونیشی كردووه‌ته‌وه، "بۆ ماوه‌یێكی دیاریكراو من وه‌ك رێنیشانده‌ر و وه‌رگێڕی زمان كارم له‌گه‌ڵیان كردووه".
ئه‌و شایه‌تحاڵه گوتی: "برانسۆن و هاوڕێكانی هه‌میشه ریكلامیان له چه‌ند رۆژنامه‌یێک بڵاو ده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه رابكێشن كه خوازیار بوون زانیاری له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحییه‌وه بزانن و به به‌رده‌وامیش دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌نجام ده‌دا".
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت نووسیویه‌تی، "ئه‌و كه‌سه گه‌واهیده‌ره باسی كۆبوونه‌وه‌كانی قه‌شه برانسۆن له ناوچه‌ی فری كوی كردووه، كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌وڵی په‌لكێشكردنی هاووڵاتییانی كوردی داوه، هه‌روه‌ك باسی له كۆبوونه‌وه‌یێكی برانسۆن كردووه، كه تێیدا سه‌ركرده‌یێكی رێكخراوی گوله‌ن ئاماده‌ی بووه و برانسۆن نه‌خشه‌ی "كوردستانی گه‌وره"ی خسووه‌ته سه‌ر مێزه كۆبوونه‌وه‌كه".
سه‌باره‌ت به سووربوونی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئه‌و رۆژنامه توركییه روونیكردووه‌ته‌وه، "له رێوڕه‌سمێكدا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و له پێناو ئازادكردنی قه‌شه‌ر برانسۆن ده‌جه‌نگێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "تره‌مپ به ورووژاندنی پرسی قه‌شه ده‌سه‌به‌سه‌ركراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌لای خۆیدا راكێشێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی لقه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ربۆیه سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره".
رۆژنامه توركییه‌كه له كۆتاییی راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ده‌رچوونی برانسۆن له زیندان و گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ری ناچاری "ئیقامه‌ی جه‌بری" هه‌نگاوێكه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران