خبر 2018-08-31 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جووڵەی سەربازیی ڕووسیا پاش هەڕەشەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سووریا

بەشی سووریا- پاش ئەوەی دەنگۆی هەڕەشەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بڵاوکرایەوە سوپای ڕووسیا لە هەڵمەتێکی چاوەڕواننەکراودا 30 فڕۆکەی جەنگی و 25 نۆڤی شەڕکەری لە دەریای ناوەڕاست جێگیر کرد.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وتوویەتی لە یەکی ئەیلوولەوە تا 8ی ئەیلوول بە بەشداریی 30 فڕۆکەی جەنگی و 25 نۆڤی شەڕکەر نمایشێکی سەربازی لە دەریای ناوەڕاست دەکات ئەوەش پاش ئەوە دێت کە ئەمریکا جووڵەی بە هێزەکانی لە دەریای ناوەڕاست کردووە و دەنگۆی هێرشی سەربازی بۆ سووریا بڵاو بۆتەوە.

واسیلی داندیکی فەریقێکی خانەنشین کراوی سوپای ڕووسیا وتوویەتی ئەو نمایشە سەربازییە زۆر گرینگە و دەبێت لەوبارەیەوە سەرنج بخرێتە سەر کۆمەڵێک دیاردە و گرینگترینیشیان ئەو تەنگەژەیەیە کە لە دەریای ناوەڕاست دروست دەبێت و زیاتر سەرچاوەکەی دەگەێتەوە بۆ دەنگۆی ساختەی هێرشێکی کیمایی لە ئیدلیب.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.