بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پێوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان پۆمپیۆ و بارزانی
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی پێوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە مایک پۆمپیۆ و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوودبارزانی ڕوونکردنەوەی دەرکرد.
کوردپرێس:
بەیاننامەکە لە لایەن هیزەر ناوێرتەوە دەرکراوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە تەلەفونەکەدا پۆمپیۆ وتوویەتی "پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پرۆسەیێکه پهیوهست بهعێراقییەكانهوه، دەبێت بەگوێرەی خشتەی کاتیی دەستووری بەڕێوە بچێت".
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لەوپێوەندییەدا ڕاشیگەیاندووە کە دهبێت حكوومهتی نوێ رەنگدانەوەی ویستی دەنگدەرانی عێراق بێت.
مایك پۆمپیۆ باسی لهوهش كردووە کە ئەمریکا هیواداره حکوومەتێکی بەهێز لهعێراق پێك بهێندرێت، کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتە خۆی و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران