خبر 2018-08-28 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق:

بێدەنگ نابین بەرامبەر بە دەستوەردانەكانی ئەمریكا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەشێوەیێكی ئاشكرا دەست وەردەداتە دانووستانەكانی پێكهێنانی حكوومەت و ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر دەستوەردانەكانی، ئەوە لێی بێدەنگ نابن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا پاش كۆبوونەوەی ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری، رایگەیاند: ئەمریكا بەشێوەیێكی ئاشكرا دەستوەردەداتە دانووستانەكانی پێكهێنانی حكوومەت و هەندێک جاریش تەنانەت هەندێک كەسایەتی دەسەپێنێت. خەزعەلی ئاماژەی بەوەش داوە ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەردەوام بێت لەسەر دەستوەردانەكانی ئەوا لێی بێدەنگ نابین، لەسەر لایەنە پشتیوانەكانیشی پێویستە واز لەوە بێنن.

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەوەشی خستەڕوو نێردەی ئەمریكا، برێت مەكگۆرک ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و وەفدێكی ئەمریكیشی لەگەڵدا دەبێت، ئەوەش بۆ دورست كردنی گوشار لەسەر هەندێک لایەن سەبارەت بە پێكهێنانی حكوومەت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.