خبر 2018-08-28 14:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێكی چوار لایەنەكە سەردانی بەغدا دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند هەفتەی داهاتوودا شاندی چوار لایەنەكە لە بەغدا دەبێت و ئامادەی سوێند خواردنی پەرلەمانتاران و دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمان دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار كەریم وتیشی: "هەر لە دوای دروست بوونی هاپەیمانێتی هەر چوار لایەنی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو بڕیارمان لەوەدا دابوو كە شاندی هاوبەش دروست بكەین و بۆ دانووستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە جیاوازەكان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، لە دوای ئەو دانیشتنە شاندەكە دەست بە گفتوگۆ و كارنامەی خۆی دەكات لەگەڵ لایەنەكاندا.

26ی ئەم مانگە هەریەكە هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لە سلێمانی كۆ بوونەوە و دوای كۆبوونەوەكە ئاشكرایان كرد، هاوپەیمانێتییێک بۆ چوونە بەغدا پێك دەهێنن.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.