دادگای تورکیا بڕیاری دا دەمیرتاش بە بەندکراوی بمێنێتەوە
بەشی تورکیا- دادگای تورکیا بڕیاری دا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپە بە بەندکراوی بمێنێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردرێس، ئەمڕۆ سێشەممە دانشتنی دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی سنجان لە ئەنقەرە بە تۆمەتی "ئەندام بوون و بەڕێوەبردنی رێکخراوی قەدەغەکراو" بە بێ ئامادەبوونی پارێزەرانی بەرێوەچوو.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە رێگای سیستمی دەنگ و رەنگ بەشداری دانشتنەکە بووە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی پارێزەرانی دەمیرتاش رەتی کردەوە بەرگری لە خۆی بکات و داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کردووە.
دادگای تورکیا بڕیاری دا دەمیرتاش بە بەندکراوی بمێنێتەوە و دانیشتنی دادگای بۆ ٣ی تشرینی یەکەم دواخست.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران