ئه‌مه‌ریکا بنکه‌یێکی ئاسمانیی گه‌وره له حه‌سه‌که دروست ده‌کات
کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیک بڵاوی کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی بونیاتنانی بنکه‌یێکی ئاسمانیی گه‌وره‌یه له ناحیه‌ی شه‌دادی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌که له باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا که چه‌ند هێنده‌ی بنکه‌ی حومه‌یمیمی ڕووسیایه و بنکه‌که توانای له‌خۆگرتنی فڕۆکه‌ی جه‌نگی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌ک ئاماده‌کارییێک بێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر سوپای ده‌وڵه‌تی سووریا.
سه‌رچاوه ڕووسییه‌که ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که ئه‌و بنکه سه‌ربازییه ئاسمانییه ده‌بێته گه‌وره‌ترین بنکه‌ی ئاسمانی له سووریا و زۆر له بنکه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی سووریا گه‌وره‌تره و له ئێستادا ئه‌ندازیاره سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رقاڵی دروست کردنین.
ئه‌وه له کاتێکدایه که هه‌ریه‌که له ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانییان له ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د کرد ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه په‌نا بباته به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له پارێزگای ئیدله‌ب که تا ئێستاش (%70)ی به ده‌ستی گرووپه چه‌کداره‌کانه‌وه‌یه.
ئاژانسی سپوتنیک بڵاوی کرده‌وه: سوپای ده‌وڵه‌تی سووریا سه‌رقاڵی خۆڕێکخستنه‌وه و ئاماده‌کارییه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی به‌رفراوان بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدله‌ب که دوا مۆڵگه‌ی گرووپه چه‌کداره‌کانه و زۆربه‌یان سه‌ر به تورکیان و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه سیناریۆی هێرشی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه ڕێکبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه هێرشی ئاسمانی بکه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا و هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ئیدله‌ب په‌ک بخه‌ن.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران