وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌فده‌كه‌ی كۆنگرێس به سه‌رۆكایه‌تیی میشال تورنه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامێتیی ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ڕۆبێرت هود جێگری ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكایه و تا ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی توركیا چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یێكیان ئه‌نجام داوه.
میدیاكانی توركیا بڵاویان کردۆته‌وه وه‌فده‌كه‌ی كۆنگرێس به به‌رپرسانی توركیا به سه‌رۆکایه‌تیی عوسمان ئاشکین باکیان ڕاگه‌یاندوووه ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره سیسته‌می ئێس 400 له مۆسكۆ نه‌كڕێت ئه‌وا واشنتۆن كارئاسانی ته‌واو ده‌كات بۆ پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به توركیا.
هاوكات به‌رپرسانی توركیاش داوایان له وه‌فده‌كه‌ی كۆنگرێس كردوووه واشنتۆن له شه‌ڕی په‌كه‌كه‌دا هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بكات.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران