ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئێران ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی 7ی ئه‌یلوول سه‌رۆک کۆمار سه‌ردانی ئێران ده‌کات و پێشبینی ده‌کرێت هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا به‌شداریی لووتکه‌ی سێ قۆڵی ڕووسیا و ئێران و تورکیا بکات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه: لایه‌نی ئێرانی تا ئێستا شوێنی میوانداریی لووتکه‌ی سێ قۆڵی دیاری نه‌کردوووه که له تاران یان له ته‌برێز به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌فته‌ی پێشوو کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی ڕووسیا بڵاوی کرده‌وه: ڤیلادیمیر پووتن دووهه‌م کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول ئه‌نجام ده‌دات.
مانگی نیسانی ڕابردوو یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی ئه‌و سێ وڵاته له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه چوو سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا و دواتر هه‌ر سێ لایه‌ن چه‌ندین کاری هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا له‌و وڵاته له‌وانه کشانه‌وه‌ی به‌شێک له گرووپه چه‌کداره‌کان و ڕاده‌ست کردنی ناوچه‌کانیان به ده‌وڵه‌تی سووریا له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه و پاراستنی ئه‌و چه‌کدارانه و خێزانه‌کانیان بۆ پارێزگای ئیدلیب له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی تورکیادا.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران