په‌یامی هاوخه‌میی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبێریی هه‌رێمی کوردستان بۆ 4 ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی گڕگرتنی دارستان و پووش و پاوانی گونده‌کانی سنووری مه‌ریوان و پێنجوێن 4 چالاکوانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ست دا و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی هاوخه‌می بڵاو کرده‌وه و داخ و ئه‌سه‌فی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان
- ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان
به‌داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی پۆلێ ژینگه‌پارێزیی مه‌ریوانمان بیست که له کاتی کوژانه‌وه‌ی ئاگری چیاکانی ناوچه‌که‌دا بوونه قوربانی.
کلتووری ژینگه‌پارێزی و چالاکی مه‌ده‌نی کلتوورێکی جیهانیی مرۆڤانه‌یه و خه‌ڵکانی خۆبه‌خش ئه‌م کاره ژیاریی و مرۆڤدۆستییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و جێگای ڕێزی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تین، گه‌لی کوردیش به‌وه ناسراوه که دۆستی ژینگه‌یه و له‌و پێناوه‌شدا گه‌لێ قوربانی داوه تا ژینگه‌که‌ی به جوانی و ڕازاوه‌یی بمێنێته‌وه و گیانفیداییی ئه‌م پۆله ژینگه‌پارێزه‌ی مه‌ریوانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه به ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌کانتان و هاوڕێ و هاوکارانتان و ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی ئازیزی مه‌ریوان ده‌که‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
2018.08.27
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران