خبر 2018-08-26 11:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسێکی پارتی هۆشداری دەدات لەبارەی پاشهاتەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموکرات، هۆشداری دەدات لەبارەی پاشهاتەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید مەموزینی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی پێگەیێک کە پارتی لە نێو جەماوەری خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیەتی هیچ ترسێکی لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە و هەروها لەبارەی پاشهاتەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هوشداری دا.

مەموزینی زیادی کرد ژمارەیێک لە حیزبەکانی هەرێمی کوردستان پارتی دیموکرات بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ترسی لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان هەیە بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەو حیزبە لە ناو خەڵکدا پێگەی تایبەتی هەیە و بەو بۆنەوە ترسی لە ئەنجامی هەڵبژادرنەکان نییە.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هەڵبژادرن مافی کوردەکانە و بۆیە پارتی دیموکرات بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژادرن لە کاتی دیاری کراودا بە تەواوی ئامادەیە و تەکید دەکات کە دواخستی هەڵبژادنەکان زەبر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێم دەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.